ئەردۆگان و كازمی بە تەلەفۆن گفتوگۆی رەوشی ئەمنیان كرد

01/08/2020
فۆتۆ: 

ئەردۆگان و سەرۆك وەزیرانی عێراق لەپەیوەندیەكی تەلەفونیدا باسیان لە رەوشی ئەومنی نێوان هەردوو وڵات كرد و جەژنە پیرۆزەشیان لەیەكتری كرد.

نوسینگەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا بۆ پیرۆزباییكردنی جەژن پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەنجامدا. 
 
نوسینگەی كازمی ئاماژەی بەوە كردووەلە پەیوەندیەكەدا باس لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات كراوە و گفتوگۆی رەوشی ئەمنی نێوان ئەو دوو وڵاتەش كراوە. 

لە ئێستادا كە توركیا لە ناو خاكی عێراقدا دژی گەریكانی پەكەكە ماوەی زیاتر لە مانگ و نیوێكە دوو ئۆپراسیۆنی ئاسمانی و زەمینی دەستپێكردووە، ئەردۆگان باسی لە رەوشی ئەمنی نێوان ئەو دووڵاتەش كردووە بەڵام نوسینگەی كازمی لەو بارەیەوە وردەكاری ئاشكرا نەكردووە.  

ئەوە دووەم پەیوەندی تەلەفونی فەرمیە لە نێوان ئەو دوو كەسەدا ئەنجامدەدرێت لەدوای ئەوەی كازمی بووەتە سەرۆك وەزیرانی عێراق، پێشتر سەرۆك كۆماری توركیا وتبووی لە دەرفەتێكی نزیكدا سەردانی عێراق دەكات.