تەندروستى گەرمیان کەمبوونەوەى کۆرۆناى راگەیاند

02/08/2020
فۆتۆ: 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان رایگەیاند، رۆژ بەڕۆژ ئامارەکانى تووشبوون بە کۆرۆنا لە کەمبوونەوەدایە، بەڵام نابێت ھاوڵاتیان سارد بکاتەوە لە پابەندبوون بە رێنماییەکان و خۆپارێزی.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، خۆشبەختانە ئامارەکانی تووشبوانی کۆرۆنا دەریدەخەن رۆژ دوای رۆژ رێژەی تووشبون بە نەخۆشی کۆرۆنای نوێ لە گەرمیان ڕوو لە کەمبونە، ئەوەش نابێت ھاوڵاتیان دڵسارد بکاتەوە لە پابەندبوون بە رێنماییەکان و خۆپارێزی، بەڵکو دەبێت بەردەوام بن لەو خۆپارێزیانە بۆ ئەوەی رێژەکە تا ئاستی نەمان کەمببێتەوە .

لە راگەیەندراوەکەدا کە بەناونیشانى بەناونیشانی "با پارێزگاریی بکەین لە کەمبونەوەی کۆرۆنا"  داوا لە هاوڵاتیان کراوە پابەندى رێنماییەتەندروستییەکان بن، بۆ ئەوەى پێکەوە لەسەر رێچکەی کەمکردنەوە و نەھێشتنی ڤایرۆسی نەخۆشیەکە بەردەوام بن