پێدانی کارەبای نیشتیمانی زیاد دەکات

02/08/2020
فۆتۆ: 

بەڕێوبەری پڕۆژەی وێستگەی هەڵمی خەبات رایگەیاند، وێستگەی هەڵمی خەبات، بەتەواوی کەوتۆتە کار و قۆناغی تاقیکردنەوەی تێپەڕاندووە.

محەمەد عومەر، بەڕێوبەری پڕۆژەی وێستگەی هەڵمی خەبات، بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی  ڕاگەیاند، وێستگەکە لە تواناییدایە لە کاتژمێرێکدا ٣٣٠ مێگاوات کارەبا بەرهەمبھێنێت.
وتیشی، ئەو کارەبایەی بەرهەمدێت بۆ ناوخۆی ھەرێم بەکاردێت و لە ڕێگەی تۆڕێکەوە دەخرێتە سەر تۆڕی کارەبای نیشتیمانی.

ھاوکات، وەزارەتی کارەباش لە ڕاگەیاندروێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای دەستبەکاربوونی وێستگەکە، دەتوانین ڕۆژانە نزیکەی دوو کاتژمێر کارەبا بۆ ھاوڵاتیان دابینبکەن و بەوەش پێدانی کارەبای نیشتیمانی زیاد دەکات.

ھەرێمی کوردستان خاوەنی ١٣ ویستگەی کارەبایە و لەو وێستگانەوە رۆژانە ١٣ بۆ ١٤ کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی بەھاوڵاتیان دەدرێت، کۆی بەرھەمھێنانی وێستگەکانیش ھەزار و ٧٣٠ مێگاواتە، بەڵام بەھۆی زۆری خواست لەسەر بەکارھێنانی کارەبا لەم وەرزەدا ناتوانرێت ٢٤ کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی بۆ ھاوڵاتیان دابینبکرێت.