گه‌شته ئاسمانییه‌کانی نێوان تورکیا و عێراق هەڵپەسێردرا
هێڵی ئاسمانیی عێراق داخستنی هێڵە ئاسمانیەکانی لەگەڵ عێراق راگەیاند، هۆکارەکەشی بۆ ڕێکارە تەندروستیەکانی تورکیا گەڕاندەوە .
لەڕوونکردنەوەیەکدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراق هاوڵاتیانى ئاگادارکردووەتەوە، لە بڕیاری ھەڵپەساردنی گەشتە ئاسمانییەکان لەلایەن ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی تورکیاوە لە نێوان ھەردوو ووڵاتدا تا یەکى ئابى 2020.
لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، لە ڕێگەی کەناڵە دیبلۆماسی یەکانەوە ھەوڵی گەڕانەوەی ئەو ھاوڵاتیە عێراقیانە دەدەن کە لەو وڵاتەدا گیریان خواردووە.
ده‌رچوواندنی بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی تورکیا لەسەر داوایی وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتەیە له‌چوارچێوه‌ی به‌رگیری کردنه له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
|