هەولێر.. نەخۆشخانەیەکی دیکە تەرخانکرا بە تووشبووانی کۆرۆنا

02/08/2020
یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بەکۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان
فۆتۆ: ئەرشیڤ
هەولێر

بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر، نەخۆشخانەیەکی دیکە لە شاری هەولێر تەرخانکرا بە تووشبووانی کۆرۆنا.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتیانی شاری هەولێر و دەورووبەری دەکەینەوە، نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر لەمڕۆ یەکشەممەوە، (٢-٨-٢٠٢٠) تایبەتکراوە بە نەخۆشانی کۆرۆنا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەوهۆیەوە  ئەو نەخۆشانەی کە پێویستیان بەهەریەک لە بەشەکانی (سوتان، نەشتەرگەری مێشک و دەمار و بەشی شکان و بەشی جوانکاری) هەیە، پێویستە سەردانی نەخۆشخانەی ئێمیرجنسی بکەن لەسەر شەقامی ٦٠ مەتری بەرامبەر وەزارەتی پلان دانان.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر داواشی لە هاوڵاتیانی شارەکە کرد، پابەندی رێنمایە تەندروستییەکان بن.