تۆپخانەکانی ئێران سنوری برادۆستیان توپبارانکرد

03/08/2020
وێنەى تۆپبارانى سنورى برادۆست
فۆتۆ: 

بۆ جارێکى دیکە تۆپخانەکانى ئێران بۆردومانى چەند ناوچەیەکى سنورى برادۆستیان کرد.

ئیحسان چەلەبى، بەڕێوبەری ناحیەی  سیدەکان بە (تۆڕى هەواڵى ژیان)ى راگەیاند،  لە کاتژمێر 11ى شەوەوە  تۆپخانەکانی ئێران تۆپبارانی (بەربزین و کەتینە)، دەکەن لەسنوری برا دۆست.

هاوکات سەرچاوەیەکیش لە ناحیەى  سمیلان بۆ (تۆڕى هەواڵى ژیان) وتى، تۆپخانەکانی ئێران تۆپبارانی گوندی دێگەلیان کردووە و تۆپبارانەکەش بەدەوامە.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئێران ماوەیەکە بە بوونى بنکەو بارەگاکانى حزبەکانى رۆژهەڵات بەردەوامە لە تۆپبارانکردنى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان و تا ئیستاش بەهۆى ئەو تۆپبارانانەوە بە دەیان هاوڵاتى بریندار و شەهیدبوون.