پۆلیسی سلێمانی: تەقەکەرەکەی شەوی رابردوو دەستگیرکرا

03/08/2020
تەقەکەرەکەی شەوی رابردووی سلێمانی دەستگیرکرا
فۆتۆ: فۆتۆ: پۆلیسی سلێمانی
سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، ئەو کەسەی شەوی رابردوو تەقەی لە ماڵی دوو هاوڵاتی کرد، دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو تۆمەتبارێک تەقەی لەماڵی دوو ھاوڵاتی کردووە و دواتر ھەڵھاتووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و دواتر توانیویانە لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتبارەکە بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن .

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هێزەکانیان دەستیانگرتووە بەسەر ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارەکە و چەکێک لەجۆری کڵاشینکۆف کە تۆمەتبارەکە تەقەکانی پێکردبوو .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راشیگەیاند، لەئێستادا تۆمەتبار (ب، ن، ر) لەدایکبوی ١٩٨١ دانیشتوی شاری سلێمانی بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی ٣١/٤٠٥ ڕاگیراوە و لەبەردەم دادوەردا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە .