نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بەرزبوەوە

04/08/2020
فۆتۆ: 

ئەمڕۆ سێشەممە 4 ئابى 2020، نرخی نەوتی خاوی برێنت و ئەمریكی بەراورد بە دوێنێ بەرزبوونەوەى بەخۆوە بینیووە .

لە بازاڕەكانی جیهان بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ هەر بەرمیلێك بە 43 دۆلارو 85 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت لە كاتێكدا دوێنێ بە 43 دۆلار و 35 سەنت فرۆشراوە .
هاوكات نرخی‌ بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 43 دۆلار و 73 سەنت فرۆشراوە .

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و راگرتنی كارگە پیشەسازیەكان و ململانێكانی نێوان روسیا و سعودیە وەكو دوو گەورەترین هەناردەكاری نەوت لەسەرتای ئەمساڵەوە نرخی نەوت گەورەترین داشكانی بەخۆیەوە بینی و بەڵام ماوەی دوو مانگە نرخەكە بەشێوەیەكی هێواش روو لە بەرز بوونەوە دەكات.