تووشبوویەكی دیكەی كۆرۆنا لەدهۆك گیانی لەدەستدا

04/08/2020
فۆتۆ: 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆك رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە تووشبویەكی دیكەی كۆرۆنا كە ماوەی هەفتەیەكە خراوەتە ژێر هەناسەدانی دەستكردەوە گیانی لەدەستداوە .

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی تەندروستی دهۆك، تووشبوویەكی كۆرۆنا کە لە رەگەزى مێیە و  تەمەنی 63 ساڵە و دانیشتوی قەزای زاخۆ بوو، ماوەی هەفتەیەكە رەوشی تەندروستی تێكچوە و خراوەتە ژێر هەناسەدانی دەستكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممەش، لەنەخۆشخانەی تایبەت بە كۆرۆنا لە پارێزگای دهۆك گیانی لەدەستداوە .

تەندروستی دهۆك داواشی لەهاوڵاتیان كردوە، پابەندی رێنماییەكانی خۆپارێزی بن بۆئەوەی دوربن لەتوشبون بەڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئەمە لەکاتیکدایە، تا ئیستا کۆى ئەو کەسانەى لە سنورى دهۆک بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە  پێنج کەس و، ئەو تووشبووەى ئەمڕۆش کە گیانى لەدەستداوە یەکەم حاڵەتى مردنە بەکۆرنا لە زاخۆ.