شەش هۆكار بۆ پاراستنی گورچیلەكان

04/08/2020
فۆتۆ: 

شەش هۆكار بۆ زیان گەیاندن بە گورچیلە كە ئەندامێكی سەرەكی جەستەی مرۆڤە و لە ئێستادا یەكێك لەو ئەندامانەی جەستەیە كە زۆرترین نەخۆشیەكانی هەیە لە جیهاندا و نەخۆشیەكانیشی چەند جۆرێكی جیاوازی هەیە.

راپۆرتە پزیشكیەكان شەش هۆكار ئاشكرا دەكەن كە بە جێبەجێكردنیان دەتواندرێت تەندروستی گورچیلەكان رابگیرێت و نەهێڵدرێت مەترسیان لەسەر دروست ببێت. 

1. نەخواردنەوەی ئاوی پێویست، كەمی خواردنەوەی ئاو كێشەیەكی گەورەیە بۆ گورچیلەكان بەهۆی ئەوەی ئاو یەكێكە لە سەرەكیترین پێداویستیەكانی مرۆڤ بۆ پاكردنەوەی جەستە لە ماددە ژەھراویەكان و پاراستنی گورچیلە لە نەخۆشی. 

2. دواخستنی میزكردن، یەكێكە لە هۆكارەكانی دەركردنی ژەهر و ماددە زیانبەخشەكانی جەستە، تاوەكو میز بۆ ماوەیەكی زیاتر لە میزڵداندا بمێنێتەوە ئەگەری تووشبوونی گورچیلە و ڕێڕەوی میزەڕۆ بە ھەوكردنی بەكتریایی زۆرتر دەبێت، كە ئەوەش مەترسیدارە بۆ گورجیلەكان. 

3. كەمی ڤیتامین B6یەكێكی ترە لە ھۆكارەكانی تووشبوون بە بەردی گورچیلەوە باشترین سەرچاوە بۆ ئەم ڤیتامینە گۆشتی ماسی و جگەری مانگا و پەتاتەیە، پێویستە مرۆڤ رۆژانە بڕێكی پێویست لەو ڤیتامینە بەدەست بهێنێت بۆ ئەوەی بتوانێت گورچیلەكانی پارێزراو بێت. 


4. خواردنی بڕێكی زۆر لە شەكر و خوێ، زیانی زۆر بە گورچیلەكان دەگەیەنێت بەهۆی ئەوەی خوێ پەستانی خوێن بەرزدەكاتەوە بەمەش هێزێكی زیاتر دەخاتە سەر گورچیلەكان و زیانیان پێدەگەیەنێت، ئەوە جگە لەوەی كە شەكریش كاری گورچیلە پەك دەخات پێویستە مرۆڤ كەمترین بڕی شەكری دەستكرد بەكار بهێنێت.

5. كەم خەوی، یان تێكچوونی سیستەمی خەوتن، یەكێكی دیكەیە لە هۆكارەكانی لاوازبوونی گورچیلە كە كەمخەوی یاخود ناڕێكی خەو بە چەند ڕێگایەكی جیاواز زیان بە گورچیلە دەگەیەنێت. 


6. راگرتنی رێژەی كاڤایین لە جەستەدا،  كافاین لە چا و خواردنەوە گەرمەكانیشدا هەیە و ئەگەر ڕێژەكەی زۆر بێت پەستانی خوێن بەرزدەكاتەوە بەمەش زیان بە گورچیلە دەگەیەنێت و ھۆكارێكە بۆ دروستبوونی بەردی گورچیلە.