لە سلێمانى دوو تۆمەتبار دەستگیركران

04/08/2020
فۆتۆ: 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنى دوو تۆمەتبارى راگەیاند، كە هەڵیان كوتابووە سەر ئۆتۆمبێلێك و تەقەیان كردبوو.

بەریوەبەرایەتى پۆلیسى سلێمانى لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە سەرەتاى ئەم مانگە لەگەڕەكی سەرچنار لەشاری سلێمانی دوو تۆمەتبار كە ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان پاترۆلیان پێبوو هەڵیان كوتایە سەر ئۆتۆمبێلێك و تەقەیان بەسەر چەند هاوڵاتییەكی بە ناسنامە عەرەب كردوو هەڵاتن .

پۆلیسی سلێمانییش لێكۆڵینەوەكانی دەستیپێكردوو توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەچنارەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن .

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەئێستادا تۆمەتباران بە ناوەکانى، (ر، ح ) لەدایكبووی 2002 و (أ،ح) لەدایكبووی 2000 بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە و دەستیش گیراوە بەسەر دوو چەكی جۆری كڵاشینكۆف و ئۆتۆمبێلێكدا كە بە تۆمەتباران بووە .