لەسەر فرۆشتنی بوتڵى ئۆكسجین کەسێک لە هەولێر دەستگیركرا
قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر رایگەیاند، لەسەر فرۆشتنی بوتڵى ئۆكسجین کەسێک لە هەولێر دەستگیركرا.
قایمقامیەتى قەزای ناوەندیی ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا بلاویکردەوە، كەسێك كە بوتڵی ئۆکسجینی لە شەقامی پزیشکان-ی ھەولێر بۆ فرۆشتن دانابوو دەستگیرکرا و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەکەی داگیرا.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ئێستادا رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو كەسە گیراوەتەبەر.
|