تۆمارێکی ڤیدیۆی دیکەی ساتی دەستگیرکردنی جۆرج فلوید بڵاوکرایەوە

04/08/2020
کوشتنی جۆرج فلوید دەنگدانەوەیەکی گەورەی جیهانی هەبووە لە دژی ڕەگەزپەرستی
فۆتۆ: 

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی چەند دیمەنێکی دیکەی بەر لە ساتی دەستگیرکردنی جۆرج فلوید، ئەو هاوڵاتییە ڕەشپێشتە ئەمریکییەی بڵاوکردەوە، کە لەسەر دەستی ئەفسەرێکی پۆلیس خنکێنرا.

تۆمارە ڤیدیۆییەکان کە لەکامێرای هەردوو ئەفسەر تۆماس لین و ئەلیکس کوینج تۆمار کراوە و دەردەکەوێت ئەفسەرێکی پۆلیسی ڕووی چەکەکە دەکاتە سەری فلوید، کەهێشتا لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا و ئەویش بە گریانەوە دەپاڕێتەوە و داوای لێ دەکات تەقەی لێ نەکات.

فلوید دەڵێت "تکایە ئەفسەر.. تکایە تەقەم لێ مەکە.. تکایە هاوڕێم" ئەم وتانە چەند جارێک دووپات دەکاتەوە.

بەگوێرەی تۆمارە ڤیدیۆییەکان جۆرج فلوید دەگری و هاوار دەکات و ئەو ترسی هەیە لەشوێنە داخراوەکان و ناتوانێت هەناسە بدات، لەگەڵ هەموو ئەو پاڕانەوانەدا پۆلیس هیچ ڕەحمێکی پێ ناکەن.

ڕوداوی مردنی فلوید لەکۆتایی مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا، بووە هۆی بەرپابوونی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکی فراوان لە دژی ڕەگەزپەرستی لەزۆربە شارەکانی ئەمریکا و چەند شارێکی مەزنی جیهان.