ئۆپەراسیۆنی هەولێر بڕیاریدا بەکردنەوەی نۆرینگە پزیشکییەکان

04/08/2020
ژووری ئۆپەراسیۆنی هەولێر بڕیاریدا بەکردنەوەی نۆرینگە پزیشکییەکان
فۆتۆ: ئەرشیڤ
هەولێر

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بەچەند مەرجێک بڕیاریدا بەکردنەوەی نۆرینگە پزیشکییەکان.

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەبارەت بە نۆڕینگە و سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکیەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، لەبەر دۆخی تەندروستی و پێداویستی خەڵک، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بەڕاوێژ لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا بەکردنەوەیان، بەو مەرجانەی خوارەوە :-

یەکەم/ کردنەوەی نۆڕینگە و سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکیه‌کان ئارەزوومەندانەیە .

دووەم/ لە هۆڵی چاوەڕوانی نابێت لە چوار نەخۆش زیاتری لێبێت و نێوانی هەر یەکەکیان لە دوومەتر کەمتربێت .

سێیەم/ پزیشک دەبێت دەستکێشی لەدەستبێ و ماسک ببەستێ .

چوارەم/ نەخۆش نابێت لە یەک هاوەڵ زیاتری لەگەڵ بێ و دەبێت هەردوکیان ماسکیان بەستابێ .

پێنجەم/ ڕۆژانە نۆرینگە و سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکیەکان تەعقیم بکرێت .

شەشەم/ ڕۆژانە نابێت له ١٥ نەخوش زیاتر ببینرێت .

ئەم بڕیارەی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر دوای ئەوە دێت کە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم دەسەڵاتی تەواوی دا بە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بۆ کردنەوی نۆرینگە پزیشکییەکان بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان.