ژوورى ئۆپەراسيۆنى ئيدارەی ڕاپەرين هۆشدارى بەهاوڵاتیان دەدات

05/08/2020
فۆتۆ: 

ژوورى ئۆپەراسيۆنى ئيدارەی ڕاپەرين لە راگەیەندراوێکدا هۆشدارى بەهاوڵاتیان دەدات و داوایان لێدەکات،چيتر كەمتەرخەمی نەکەن و لەمەودوا پابەندى تەواوى ڕێنماييە تەندروستييەكان بن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ ژوورى ئۆپەراسيۆنى ئيدارەی ڕاپەرين بەمەبەستى هەڵسەنگاندنی بارودۆخى تەندروستی ناوچەکە کۆبوەوە و لەئەنجامدا ژمارەیەک بریارى نوێى دەرکرد لەوانە:

يەکەم / داوا لە سەرجەم هاووڵاتيانى سنوورەكەمان بە كاسبكار و دوكاندار و جوتيار و كرێكار و فەرمانبەر و موڕاجيعى فەرمانگەكان و سەرجەم چين و توێژەكان دەكەين لە پێناوى سەلامەتی خۆيان و كەسوكاريان چيتر كەمتەرخەمی نەکەن و لەمەودوا پابەندى تەواوى رێنماييە تەندروستييەكان بن هەم لە ماڵەوە و هەم لە شوێنى كارياندا بە بەستنى دەمامك و خۆدوورگرتن لە هەموو چەشنە بەريەككەوتن و تۆقە و هتد ..

دووەم / پێويستە كلينك و نۆڕينگەكان تەواوى ئامرازەكانى پێويستى تاك پارێزیی بۆ نەخۆش و سەردانيكەرەكانيان دابين بكەن و پابەندیی تەواوى رێنماييەكانى وەزارەتى تەندروستى بن .

سێيەم / سەرجەم ماركێت و ريستۆرانت و شوێنە بازرگانيەكان ئامرازەكانى خۆپارێزیی بۆ سەردانيكەر و كڕيارەكانيان دابين بكەن .

چوارەم / بەيانى ژمارە ( 44 ) ى وەزارەتى ناوخۆ بە لەبەرچاوگرتنى تايبەتمەندێتی ناوچەكەمان جێبەجێ بكرێت.