لاهور شێخ جەنگی: هیوای گەڕانەوەی ئاشتی و ئاسایش بۆ لوبنان دەخوازم

05/08/2020
هاوسەرۆکى یەکێتى
فۆتۆ: فۆتۆ:دڵشاد سەید عەلى

هاوسەرۆكی یەكێتی پشتگیری بۆ خەڵكی لوبنان دووپاتكردەوە و هیوای گەڕانەوەی ئاشتی و ئاسایش بۆ ئەو وڵاتە دەخوازێت .

دوابەدوای تەقینەوەکەى شەوى رابردووى بەیروت، لاهور شیخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی لە توتێكدا نوسیوێتی، دیمەنەكانی شاری "بەیروت" بەهۆی ئەو تەقینەوەیەی ڕوویدا زۆر خەمناكن، سەرەخۆشی ئاڕاستەی كەسوكاری ئەو قوربانیانە كرد كە لە تەقینەوەكە گیانیان لەدەستداوە.

لەو نوسینەدا هاوسەرۆکى یەکێتى، هیوای زوو چاكبوونەوەی بۆ بریندارانیش خواست و پشتگیری و پشتیوانی بۆ خەڵكی لوبنان دووپاتكردەوە و هیوای گەڕانەوەی ئاشتی و ئاسایش بۆ ئەو وڵاتە خواست.