لە سلێمانی 28 تووشبووی كۆرۆنا لەژێر چاودێری چڕدان

05/08/2020
فۆتۆ: 

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند لە 24 كاتژمێری رابردوو 34 نەخۆش داخڵی نەخۆشخانەكانی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی كراون و هەشت نەخۆشیش لە نەخۆشخانە دەرچوون.

یاد نەقشبەندی، خشتەی ئامارەكانی كۆرۆنای لە 24 كاتژمێری رابردوو بڵاوكردەوە و ئاشكرایدەكات بە هەر چوار نەخۆشخانەكەی كۆرۆنا لە سلێمانی 135 نەخۆش ماوەتەوە و 118 كەسیان ئۆكسجین وەردەگرن. 

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی وتەبێژی تەندروستی بڵاویكردووەتەوە، لەمڕۆدا دوو تووشبووی كۆرۆنا گیانیانی لەدەستداوە 28 نەخۆشیش لە ژێر چاودێری چڕدان لە نەخۆشخانەكاندا. 

بە گوێرەی دواین ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم تا ئێستا لە شاری سلێمانی هەشت هەزار و 898 توووشبوو تۆماركراون و لە نێویاندا 430 كەس گیانیان لەدەستداوە پێنج هەزار و 482 تووشبوو لەژێر چاودێریدا ماونەتەوە.