هێرش حەیدەر بۆ ژیان: لە سلێمانی 17 تووشبووی كۆرۆنا دۆخیان ناجێگیرە

06/08/2020
هێرش حەیدەر، سەرپەرشتیاری سەنتەرەكانی روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا لە سلێمانی
فۆتۆ: تیشکۆ سدیق

لە شاری سلێمانی 17 تووشبووی كۆرۆنا دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە و سەرپەرشتیاری سەنتەرەكانی كۆرۆنا لە سلێمانی ئاشكرای دەكات بەخشینی پلازمای خوێنی چاكبووەوەكانی كۆرۆنا زیادیكردووە.


هێرش حەیدەر، سەرپەرشتیاری سەنتەرەكانی روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا لە سلێمانی، بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند: بە گوێرەی ئەو ئامارانەی بەیانی ئەمڕۆ وەرمگرتووە 135 نەخۆشی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكاندا ماونەتەوە، باری تەندروستی بەشێكیان ناجێگیرە كە 17 نەخۆش لەسەر ئامێری سی پاپە. 

ئەو هیوای خواست هاوڵاتیان زیاتر هاوكاری بكەن بۆ ئەوەی دۆخەكە بە باشتر كۆنتڕۆڵ بكرێت، روونیشیكردەوە، ئامارەكانی كۆرۆنا لە ئێستادا كەمی كردووە، ئەم ئامارە پێویستی بە پارێزبەندی زیاتری هاوڵاتیان هەیە و دەبێت پارێزبەندیەكان كەمنەكرێنەوە. 

لەبارەی بەخشینی پلازما رایگەیاند لە ئێستادا هاوڵاتیانی چاكبووەوەی كۆرۆنا زیاتر بووە بۆیە بەخشینی پلازماش زیادیكردووە و سیستەمی وەرگرتنی پلازماش لە كەسێك بۆ سێ كەسە  ئەوەش هاوكارێكی زۆر باش بووە.