لە زاخۆ 30 شوێن بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەكان داخران

06/08/2020
فۆتۆ: 

قایمقامیەتی زاخۆ بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییە تەندروستیەكانەوە 30 شوێنی سزا دەوە كە 24 شوێنیان داخراون.

وەڵات هەجەر، بەرپرسی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامەتی زاخۆ، بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند: دوای بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ بە مەرجكردنی بەكار هێنانی ماسك و دەستەوانە 11 لیژنەی بەدواداچوونمان دروست كردو لە یەكەم رۆژدا سەرجەم دوكاندار و شوێنی كارەكان ئاگادار كراونەتەوە لەوەی كە سزا دەدرێن ئەگەر پابەنی رێنماییەكان نەبن. 

ئەو روونیشیكردەوە دوای لێپرسینەوە لیژنەكانیان لە ماوەی دوو رۆژدا 24 دووكانیان داخستووە و شەش دووكانیش بە بڕی 300 هەزار دینار سزادراون. 

وەڵات هەجەر راشیگەیاند، برشیاری لیژنەكان بەشێوەیەكە كە یەكەم جار تەنها ئاگادار كردنەوە دەبێت و لەگەڵ دووبارە كردنەوەیدا بە بڕێك پارە سزادەدرێت یان دوكانەكەی بۆ چەند رۆژێك دادەخرێت. 

لیژنەكانی قایمقامیەتی زاخۆ نوێنەری پۆلیس و ئاسایش و شارەوانی و تەندروستی  تیادایە و سێ لیژنەش بۆ ناحیەكانی رزگاری و باتیفا و دەركار پێكهێندراوە كە چاودێری ئەو ناحیانە دەكات.