ئاسایشی هەولێر ئەندامێكی تەڤگەری ئازادی دەستگیرکرد

06/08/2020
فۆتۆ: 

هەڵۆ سامی شاعیر، رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ ئاسایشی هەولێر "هەڵیان كوتایە سەر ماڵەكەمان" و دایك و باوكیان دەستگیر كردووە دوای كاتژمێرێكیش باوكی ئازادكراوە.

ئەوەشیروونكردووەتەوە ئاسایش دایكیان هێشتووەتەوە بۆ لێكۆڵنەوە وەك ئەو شاعیرە رایگەیاندووە "بە تاوانی ئەوەی پەیوەندی هەبووە لە گەڵ هەڤاڵانی تەڤگەری ئازادی و ڕێكخراوی ژنانی ئازادی، بەڵام ئێستا هیچ هەواڵێكی نیە".

ئەو داوشیكردووە دۆست و یارەكانی لەسەری بێنە وەڵام و ئەوانیش وەك خوشك و براكانیان بە پێی پێویست كاردانەوەیان دەبێت لە رێكخستنی خۆپیشاندان و مانگرتن. 

دایكی ئەو شاعیرە ناوی سەمیرە حمدئەمین، تەمەنی 56 ساڵە و لە ناو تەڤگەری كۆمەڵگەی ئازادی كوردستان كار دەكات و پێشتریش لەناو رێكخستنەكانی ئەو حزبەدا بەرپرسیارێتی هەبووە.