وۆڵ ستریت جۆڕناڵ: عێراق دەگەڕێتەوە سەر ڕێڕەوی ڕاستەقینەی خۆی

06/08/2020
فۆتۆ: 

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆڕناڵ لەڕاپۆرتێکدا باس لەوە دەکات چەند ئاماژەیەک دەریدەخات کە عێراق گەڕاوەتەوە سەر ئاراستەی ڕاستەقینەی خۆی.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، سەرباری دۆخی ئەمنی و سیاسی و تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڵام هێدی هێدی عێراق دەستی بە گەڕانەوە کردووە بۆسەر ئاراستەی ئاسایی خۆی.

راپۆرتی ڕۆژنامەکە پشتی بە راپۆرتێکی پەیمانگای برۆگنگز بەستووە، جەختدەکاتەوە لە بوونی چەندی پێشکەوتن لەچەند ڕوویەکەوە، بە تایبەت لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ لەوانە:

یەکەم: بەرزبوونەوەی ژمارەی دانیشتوان لەسەردەمی ڕژێمی سەدام حسین ژمارەی دانیشتوان لە ٢٥ ملیۆنەوە بەرزبووەتەوە بۆ ٤٠ ملیۆن کەس تا ئەمڕۆ.

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە ئەوەش بە مانای ئەوەیە عێراق ئەوەندە گەورەیە بۆ ئەوەی ببێتە یاریزانێکی گرنگ لە سیاسەتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

دووەم: بەرزبوونەوەی ڕێژەی داهاتی تاک لە کۆی بەرهەمی ناوخۆیی کە گەیشتووەتە نزیکەی ٦ هەزار دۆلار لەساڵێکدا، گەر بەراورد بکرێت بە دوو دەیە لەمەوبەر کە ٤ هەزار دۆلار بووە.

لە پاڵ ئەوەشدا ڕاپۆرتەکە باسی لە بوونی هەژاریەکی گەورەی کردووە لە عێراق، گەندەڵی زۆر تەشەنەی کردووە و گەنجەکان کاریان دەستناکەوێت، بەڵام لەگەڵ ئەوانەشدا گەشەی ئابوری ئەرێنییە.

سێهەم: ڕێژەی بەرهەمی نەوت لەسەردەمی ڕژێمی سەدام حسین ٢ دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیل بووە لەڕۆژێکدا، بەڵام لە ئێستادا ٤ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیلە لەڕۆژێکدا، جێگە لەم نزمبوونەوەی ئێستای نرخی نەوت، لەدوای ساڵی ٢٠٠٢وە ڕێژەی داهاتی هەناردەی نەوت گەیشتووەتە سێ هێندە.

چوارەم: لە دوای تێکشکاندنی ڕێکخراوی داعشەوە، ڕێژەی ئاوارەبوونی ناوخۆیی بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.

پێنجەم:ئاستی ژیان بەگشتی لە دوو دەیەی ڕابردوودا بەگشتی باشتر بووە و گۆڕانی گەورەی بەسەردا هاتووە، پێشتر مۆبایل تەنها بۆ دەستەبژێری بەعسیەکان بووە، بەڵام لەئێستادا لە هەموو شوێنێک بوونی هەیە و ژمارەی بەکارهێنەران نزیکە لە ژمارەی دانیشتوانەکەیەوە.

شەشەم: ناوەندی تەمەنی تاک بەرزبووەتەوە، لە ساڵی ٢٠٠٢ ٦٧ ساڵ بووە، بەڵام ئەمڕۆ بووەتە ٧٣ ساڵ.

حەوتەم: زیادبوون و فراوانبوونی کەرتی ئاوەڕۆ و دامەزراوەکان بەشێوەیەکی نوێی و مۆدرێن، بەشێوەیەک لەساڵی ٢٠٠٣ لە ٣٢% بووە، بەڵام ئەمڕۆ گەیشتووەتە لە ٤٠%.

هەرچەندە دەستکەوتنی ئاوی خواردووە ئێستاش یەکێکە لە کێشەکان، بەڵام لەئێستادا نیوەی دانیشتوانەکەی ئاوی پاکیان دەستدەکەوێت.

هەشتەم: ئەوەی جێی سەرنجە ڕێژەی نەخوێندەواری زۆر بەرزبووەتەوە، بەشێوەیەک لەسەرەتای ئەم سەدەیە لە٧٤% بووە، بەڵام لەئێستادا ڕێژەکە لە٨٥%.

لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا وۆڵ ستریت جۆڕناڵ ئاماژەی بەوەکردووە، سەرباری ئەو خاڵانەی سەرەوە، بەڵام هێشتا ڕێگاکە لەبەردەم عێراق و دوورو درێژە، بۆئەوەی بتوانێت جێگیرییەکی سیاسی و ئابوری خوازراو فەراهەم بکات.