لە چاکسازیی گەورانی دهۆک ئاڵای کوردستان لەسەر مافورێکی چوار مەتری دورستکرا

06/08/2020
فۆتۆ: 

لە وەرشەی ڕستن و چنین، لە بەرێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی دهوک، بەشێک لە زیندانیکراوان چەندین کاری دەستی سەرنجراکێشیان دروستکردووە، لەوانەش لەسەر مافوورێکی چواری مەتری ئاڵای کۆردستانیان نەخشاندووە .

بەرێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی دهۆک لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەیی بەردەوامی کار و چالاکیەکانی وەرشەی ڕستن و چنینی زیندنیکراوان، ئەمڕو  بەشێک کاری دەستی دورستکراویان نمایشکرد، یەکێک لەو کارانە دروستکردنی ئاڵای کوردستانە بە درێژیی ٤ مەتر و ٦٠ سانتیمەتر لەسەر مافورێک.

ئاماژە بەوەشکردووە، زیندانیکراوێکی دیکەش بە کۆمپیوتەر چەندین وێنەیی جو جۆراوجۆریان  دیزاینکردووە و دواتر بەشێوەی  تابلۆ لەسەر مافور نەخشاندوویانە .

وەرشەی ڕستن و چنینی سەر بە هۆبەی مەشق و ڕاھێنان لە چاکسازی گەورانی دهۆک و نزیکەی ١٥ زیندانیکراو لێیە .