لە هەولێر بە هۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانەوە دوو کافتریا داخران

07/08/2020
فۆتۆ: 

بەشی پۆلیسی رێککاری لە پارێزگاى هەولێر دوو کافتریایان لەناو بازاڕى شارەکە داخست، بەهۆى سەرپێچی و پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانەوە.

پۆلیسى هەولێر بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینى، دوو کافتریا لەناو بازاڕ داخراون و هەر کافتریا و فرۆشگا و مارکێتێکیش پابەندی ڕێنماییەکان نەبێت، شوێنەکەی دادەخرێت و خاوەنەکەشی سزا دەدرێت.