خێمەی ئاوارەیەك لە ماوەی نزیكەی مانگێكدا دوو جار سووتاوە
خێمەی ئاوارەیەكی ئێزدی لە سنوری دهۆك لە ماوەی نزیكەی مانگێكدا دووجار بەهۆی شۆرتی كارەباوە دەسوتێت و سەرجەم بەڵگە نامەكانیشی سووتاون.
خیرۆ سەعدۆ، ئاوارەیەكی خەلكی شەنگالە وە بۆ ماوەی زیاتر لە شەش ساڵە لە كەمپی ئیسیان ی تایبەت بە ئاوارەكانی شەنگال لە ناحیەی باعەدرێ دادەنیشێت، ئەو تەنها خێمەیەكی هەیە ئەویش لەماوەی كەمتر لە 40 ڕۆژدا بەهۆی شۆرتی كارەباوە دوو جار سووتاوە .
ئەو ئاوارە شەنگالیە جگە لەوەی تەواوی كەلوپەلەكانی نێو ماڵەكەی سووتاون، زۆربەی بەڵگەنامە و ناسنامەكانی لەدەستداوە ئەوانیش لە ئاگرەكەدا سووتاون.
ئەو خێمەیە خێزانێكی نۆ كەسی تێدا نیشتەجێن و لە ئێٍستادا داوا دەكات هاوكاری بكرێت بەهۆی ئەوەی ئاگرەكە هیچ شتێكی بۆ نەهێشتووەتەوە.
|