کەشناسی سلێمانی: ئەمڕۆ و سبەینێ ڕەشەبا بەردەوام دەبێت

08/08/2020
فۆتۆ: 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی رایگەیاند، ئەو ڕەشەبایەی چەند رۆژیکە سنوری پارێزگای سلێمانی گرتووەتەوە، ئەمڕۆ و سبەینێش بەردەوام دەبێت.

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی، پێشبینیکراوە ئەو رەشەبایە ئەمڕۆ و سبەینێ بەردەوام دەبێت، کەش و هەواش تا کۆتای هەفتە بە جێگیری دەمێنێتەوە.
لە زانیاریەکانی کەشناسیدا هاتووە، تا کۆتایی هەفتەیەش پلەکانی گەرما بەم شێوەیەی ئیستا دەمێننەوە و بەرز نابنەوە.