10 گەڕەکی دهۆک بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بێ ئاو دەبن

08/08/2020
ئاوی خواردنەوەی 10 گەڕەکی دهۆک بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دەبڕدرێت
فۆتۆ: 
دهۆک

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دهۆک رایگەیاند، بەهۆی کارکردن لە چەند شەقامدا، ئاوی خواردنەوەی ١٠ گەڕەکی شارەکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دەبڕدرێت.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دهۆک لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ڕۆژی دووشەممە ١٠ی٨ی٢٠٢٠ەوە تاوەکو رۆژی چوارشەممە ١٢ی١٠ی٢٠٢٠، ئاوی خواردنەوە لە هەر یەکە لە گەڕەکەکانی، شندوخە، رۆناهی، ڕەزا، مهاباد، نزارکێی کۆن و نوێ، ئیتیتێ، پیشەسازی، بەرۆشکێ، و سەرهەڵدان لە شاری دهۆک دەبڕدرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی کارکردن لە پرۆژەی شەقامی بارزان و بە تایبەتیش لە ئەندەرپاسی نزیک مزگەوتی شەهیدان، ئاوی ئەو گەڕەکانە بۆ ماوەی سێ رۆژ دەبڕدرێت .

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دهۆک راشیگەیاندووە، دوای ئەو ماوەیە، کێشەکە چارەسەر دەبێت و گەیاندنی ئاو بۆ ئەو گەڕەکانە وەکو پێشتری لێدێتەوە.