ئاژانسی پاراستن: هێرشكردنە سەر دانا مەنمی پەیوەندی بە ئێمەوە نیە

09/08/2020
فۆتۆ: 

ئاژانسی پاراستن رەتیدەكاتەوە هێرشیان كردبێتەوە سەر دانا مەنمی و داوای لێكۆڵینەوەیەكی بێلایەنەی دوور لە دەستێوەردان لەو رووداوە دەكات.

ئاژانسی پاراستنی پارتی لە روونكردنەوەیەكدا رەتیدەكاتەوە هێرشیانكردبێتە سەر دانا مەنمی نوسەر و دەڵێت ئەو كەسە بەناوی دانا مەنمی "ئاژانسی پاراستن بەوە تۆمەتبار دەكات كە لە ناو شاری سلێمانی لێیان داوە. ئێمە لە كاتێكدا ئەو جۆرە رەفتارانە ئیدانە دەكەین، رایدەگەیەنین كە دوور و نزیك ئەم ڕووداوە پەیوەندیی بە ئاژانسی پاراستنەوە نییە".

ئەو رووداوەكە بە سیناریۆ ناودەهێنێت و رایدەگەیەنێت كە "لە لایەن كەسانێك بۆ ناشیرین كردنی ناوی ئاژانسی پاراستن جێبەجێ كراوە و ئەو كەسەیان بۆ مەرامەكانیان كردووەتە قوربانی". 

لەو روونكردنەوەدا ئاژانسەكە دەشڵێت "پێویستە لێكۆڵینەوەیەكی بێلایەنی دوور لە دەستێوەردان لەم رووداوە بكرێت و راستییەكان بۆ رای گشتی ڕوون بكرێنەوە".

ئەوەش دوای ئەوە هات كە ئێوارەی دوێنێ دانا مەنمی رایگەیاند "دەزگای پاراستنی بەدناوی پارتی لەڕێگەی پێنج بەكرێگیراوەوە بە دەمانچە لە پشتی نەخۆشخانەی فاروق پەلاماریاندام".