هەولێر..لەڕوداوێکی هاتوچۆدا ٤ کەس بریندار بوون

09/08/2020
فۆتۆ: 

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، لەئەنجامی ڕوداوێکی هاتوچۆدا لەسەر شەقامی ١٥٠ مەتری هەولێر چوار کەس بریندار بوون.

فازیل حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە هەژماری خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، ڕوداوەکە لە نێوان ئۆپڵێکی تایبەت وفۆردێکی تایبەت و لەئەنجامی ڕوداوەکەدا ٤ کەس بریندار بوون، کە سیان لە بریندارەکان شۆفێر و دوو سەرنشینی ئۆپڵەکە بوون و هەر خۆشی خەتابار بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕوداوەکە لە کاتێکدا بووە کە شۆفێری ئۆپڵەکە بە تیژڕەوی کاتێک گەیشتووەتە بەربەستە پلاستیکییەکان لەسەر شەقامە تەواونەکراوەکە، بە مەبەستی سنور نەبەزاندنی خێرای کۆنترۆڵی لەدەستداوە و چووەتە سایدی بەرامبەر و بە توندی خۆی کێشاوە بە ئوتۆمبێلێکی فۆردی تایبەت، کە لەسایدی خۆی ڕۆیشتووە.