بەهۆی دەستشکانەوەی ئۆتۆمبێل گەنجێک لە دهۆک کوژرا

09/08/2020
بەهۆی دەستشکانەوەی ئۆتۆمبێل گەنجێک لە دهۆک کوژرا
فۆتۆ: ئەرشیڤ
دهۆک

بەهۆی دەستشکانەوەی ئۆتۆمبێل، لە قەزای سێمێل-ی سەر بە پارێزگای دهۆک گەنجێک کوژرا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان رایگەیاند، ئەمشەو لە قەزای سێمێل، بەهوی دەستشکانەوەی ئۆتۆمبێل، شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا دروستبووە و لەئەنجامی شەڕەکەش، گەنجێک کوژراوە و چواری دیکەش برینداربوون.

لەوبارەیەشەوە، شایەتحاڵێکی رووداوەکە بە تۆڕی هەواڵی ژیان-ی راگەیاند، کاتژمێر ١٠ و ١٥ خولەکی ئەمشەو، بەھوی دەستشکانەوەی ئۆتۆمبێل لەسەر جادەی گشتی قەزای سێمێل،  شەڕ لە نێوان گەنجانی هەردوو بنەماڵەی (مەهمەدا و شەڕەفا) ڕوویداوە.

ئاشکراشیکرد، بەهۆی شەڕەکەوە گەنجێکی تەمەن ٢٥ ساڵ گیانی لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون کە برینی یەکێک لە بریندارەکان سەختە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پاش چەند خولەکێک، شەڕەکە لەلایەن پولیسی دهۆک و سێمێلەوە کۆنتڕوڵکڕاوە و ژمارەیەکیش لە هەردوولایەنی شەڕەکە، دەستگیرکڕاون.