ژمارەی دەستگیركراوەكانی تەڤگەر لە هەولێر زیادبوون
ئاسایشی هەریر ئەندامێكی دیكەی تەڤگەری ئازادیی دەستگیركرد، هاوسەرۆكی ئەو حزبەش رایگەیاند، پارتی هەڵمەتێكی بۆ دەستگیركردنی ئەندامەكانمان دەستپێكردووە.
محەمەد عەبدوڵا، هاوسەرۆكی تەڤگەری ئازادیی كۆمەڵگەی كوردستان ڕاگەیاند: لە چوار چێوەی ئەو هەڵمەتی دەستگیركردنەی پارتی دەستی پێكردووە لە دژی ئەندامانمان ئەمشەو ئاسایشی هەریر، دكتۆر ناجی حاجی، ئەندامی دەستەی بەڕێوبەریی تەڤگەری ئازادیی-یان دەستگیركردووە.
هاوسەرۆكی تەڤگەر وتیشی، ئەوە چوارەمین ئەندامیانە كە لەلایەن ئاسایشی پارتیەوە لە سنوری هەولێردا دەستگیردەكرێت كە سیانیان لەماوەی چوار رۆژی رابردوودا بووە و یەكێكیشیان پێشتر دەستگیر كراوە.
ئەو ئەندامانەی تەڤگەر كە تا ئێستا دەستگیركراون پێكهاتوون لە هەریەكە لە (تەحسین یاسین جەعفەر، سەمیرە حەمەد ئەمین، مام سامی، ناجی حاجی) .
|