نەوتی برێنت لە سەرو 44 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت

10/08/2020
فۆتۆ: 

بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان لە سەرو 44 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت و نرخی نەوتی ئەمریكیش بەرزبوونەوەیەكی كەمی بەخۆیەوە بینیوە.

بەگوێرەی نرخی نەوت بەیانی ئەمڕۆ بۆ هەر یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 44دۆلار و 88 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت و بەراورد بە دوێنێ بەهای هەر بەرمیلێك 18سەنت بەرزبووەتەوە. 

بە گوێرەی نرخی بازاڕەكانی نەوت لە ئاستی جیهاندا بەرمیلێك نەوتی ئەمریكی كە دوێنێ بە 41 دۆلار و 60 سەنت مامەڵەی پێوە كرابوو ئەمڕۆ بەهاكەی بەرزبووەتەوە و بە 41 دۆلار و 82 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت و بەوەش 22 سەنت نرخەكەی بەرزبووەتەوە. 

ماوەی زیاتر لە دوو مانگە بەهای نەوت دوای ئەو شكستەی كۆرۆنا روبەڕووی كردەوە رووی لە بەرزبوونەوە كردووە، بەتایبەتی لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی ئەمریكیدا بەش]َوەیەكی خێرا بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت.