ناوەندی نیشتیمانی بۆ مافی مرۆڤ: وەزارەتی ناوخۆ زۆرترین پێشێلكاری یاسایی كردووە

10/08/2020
فۆتۆ: فۆتۆ: چۆمان عەبدولرەحمان

رێكخراوێكی بواری مافی مرۆڤ چەندی پێشێلكاری مافی مرۆ ڤ لە زەمەنی كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە و رایدەگەیەنێت وەزارەتی ناوخۆ زۆرترین پێشلكاری كردووە.

ناوەندی نیشتیمانی بۆ مافی مرۆڤ ڕاپۆرتی پێشلكارییە یاساییەكانی دەسەڵاتەكانی هەرێم لە سەردەمی كۆرۆنادا بڵاوكردەوە و رایگەیاند وەزارەتی ناوخۆ لە دوای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا 42 بەیانی دەركردووە، بەڵام دەسەڵاتی یاسادانان پێویستبوو زۆرترین بڕیار و یاسای دەربكردایە، بەڵام نەیتوانیوە لەو ماوەیەدا هیچ یاسا و بڕیارێك دەر بكات. 

ئەو رێكخراوە روونیشیكردەوە لەبارەی پشووی خوێندنەوە كە لەلایەن دەسەڵاتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیەوە لە سەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە بڕیاریدا لە دەسەڵاتی ئەودا نیە، هاوكات قەدەغەی هاتوچۆ و غرامەكان لە دەسەڵاتیوەزارەتی ناوخۆ نیە، بەڵام ئەو وەزارەتە بڕیاریداوە. 

رێكخراوەكە ئەوەشی راگەیاند، ئەو بڕیارانەی بۆ قەدەغەی هاتووچۆ دەركراون لە سەڵاتی پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێمدایە نەك وەزارەتی ناوخۆ، ئەوە جگە لە چەندین پێشێلكاری دیكەی یاسایی كە لە بارەی موچە و زۆر بابەتی دیكەش كراوە.