نرخی مانەوەی تووشبووانی كۆرۆنا لە نەخۆشخانە ئەهلیەكان راگەیەندرا

10/08/2020
فۆتۆ: 

نرخی مانەوەی تووشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانە ئەهلیەكاندا لە 500 هەزار دینارەوە دەستپێدەكات و تا یەك ملیۆن و 500 هەزار دینار بەرز دەبێتەوە و بە گوێرەی شێوەی ئاستی نەخۆشەكان نرخەكەی گۆڕانكاری بەسەردا دێت.

سۆران عومەر، پەرلەمانتاری دەستلەكار كێشاوە بەڵگەنامەیەكی بڵاوكردووەتەوە و تیایدا ئاشكرایكردووە خزمەتگوزاری نەخۆشخانە ئەهلیەكان تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنا لە 500 هەزارەوە دەستپێدەكات و تا یەك ملیۆن و 500 هەزار بەرز دەبێتەوە و دەشڵێت: ئەسڵی مەترسیەكانی كۆرۆنا سەری لەم بازرگانیەوە دەرچوو. 

بەگوێرەی ئەو بەڵگەنامەیە كە بە ناوی وەزارەتی تەندروستیەوە دەركراوە ئاماژە بەوەكراوە هەر نەخۆشێك پێویستی بە ئامێری هەناسەدانی دەستكرد هەبێت بۆ مانەوەی پێویستە یەك ملیۆن و 500 هەزار دینار بدات. 

ئەوەش لە كاتێكدایە بەیانی ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی فەرمانێكی وەزاری دەركرد و تیایدا ئاشكرای كرد 40% بۆ 50% نرخی نەخۆشخانە ئەهلیەكان بۆ تووشبووانی كۆرنا كەم دەكرێتەوە.