ئەمریکا.. تەقینەوەیەک روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا

10/08/2020
تەقینەوەیەک لە ئەمریکا روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا
فۆتۆ: فۆتۆ: میدیای ئەمریکا
واشنتن

لە شاری باڵتیمۆری سەر بە ویلایەتی ماریلەند لە ئەمریکا، تەقینەوەیەک روویدا و بەوهۆیەشەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، لە گەڕەکێکی شاری باڵتیمۆر، بەهۆی دزەکردنی غازی ماڵان، تەقینەوەیەک روویداوە و لە ئاکامدا، ئافرەتێک گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوە باڵتیمۆر رایگەیاندووە، جگە لەو خانووەی کە تەقینەوەکەی تیایدا روویداوە، چەندین خانووی دیکەش بەهۆی بەهێزی تەقینەوەکە داڕماون و زیانیان پێگەیشتووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوابەدوای رووداوەکە دەستبەجێ تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و توانیویانە چەندین کەس لەژێر داروپەردی خانووە رووخاوەکان رزگار بکەن.