ئێران..بەتۆمەتی سیخوڕیکردن سزای ١٠ ساڵ زیندانیکردنی بۆ دوو کەس دەرکرد
بڵاوەپێکردنی هێزە ئەمنییەکان لەکاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دادگاییکردنەکەدا
فۆتۆ:
دەسەڵاتدارانی دادوەریی ئێران ڕایانگەیاند، سزای ١٠ ساڵ زیندانیکردن بۆ دوو پیاو دەرکردووە لەدوو کێشەی جیادا، بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ بەریتانیا و ئەڵمانیا و ئیسرائیل.
غولام حسین ئیسماعیلی وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ڕایگەیاند، یەکێک لە تۆمەتبارەکان ناوی مەسعود موساحیبە و دانی بەوەدا ناوە کە لەژێر ناوی پۆستی ئەمینداری گشتی جالیەی ئێرانی و نەمسادا،سیخوڕی بۆ بەرژەوەندی موسادی ئیسرائیل و ئەڵمانیا کردووە.
کۆمەڵی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ گومانیان هەیە لە پاکی و بێگەردی دەزگای دادوەریی ئێران، بەشێوەیەک لەژێر ناوی سیخوڕیکردن بۆ بەرژەوەندییەکانی دەوڵەتانی بیانی، دەسەڵاتداران بە تاوانی قورس چالاکان و کەسایەتییە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئەو وڵاتە دەکەن ئامانج.
تۆمەتباران لەبەردەم دادگای ئێران لەکێشە سیاسییەکاندا ناتوانن بەرگری لەخۆیان بکەن و روبەڕوی مامەڵەی خراپ و توندتیژ دەبنەوە لەکاتی دەستگیرکردن و هێشتنەوە لە زیندانەکان.
|