نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی

12/08/2020
فۆتۆ: 

بەهای نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا جارێكی دیكە رووی لە نزمبوونەوە كرد و هەریەكە لە نەوتی برێنت و نەوتی ئەمریكی نرخەكەیان دابەزى.

بەگوێرەی بۆرسەى جیهانى، بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە بۆ هەر یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 44 دۆلار و 64 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە، لە کاتێکدا  دوێنێ لەم کاتەدا بە 45 دۆلار و 16سەنت فرۆشراوە.

بە گوێرەی نرخی بازاڕەكانی نەوت لە ئاستی جیهاندا بەرمیلێك نەوتی ئەمریكی كە دوێنێ بە 42 دۆلار و 22 سەنت مامەڵەی پێوە كرابوو ئەمڕۆ بەهاكەی نزمبووەتەوە و بە 41 دۆلار و 37 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

ماوەی زیاتر لە دوو مانگە بەهای نەوت دوای ئەو شكستەی كۆرۆنا روبەڕووی كردەوە رووی لە بەرزبوونەوە كردووە، بەتایبەتی لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی ئەمریكیدا بەشێَوەیەكی خێرا بەرزبوونەوە، بەڵام ئەمڕۆ جارێکى دیکە نرخەکەیان دابەزى.