ئەنجوومەنى وەزیران لەبارەى دابەشکردنى موچە کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم لەبارەى چۆنیەتى دابەشکردنى موچەى مانگى ئازارى فه‌رمانبه‌ران کۆدەبێتەوە.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، دوا نیوەڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌رێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تایبه‌ت ده‌بێت به چۆنێتیی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئازارى ئه‌مساڵی فهرمابنهرانی هه‌رێم .
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار ده‌درێت له‌سه‌ر دابه‌شكردنی موچه مانگی سێ وه‌ك و ئه‌و بابه‌ته‌ش یه‌كلاده‌كرێته‌وه كه به‌هه‌مانشێوه‌ی موچه‌ی مانگی شوبات دابه‌شبكرێت و به‌رێژه‌ی 21% ببڕدرێت، یاخود موچه‌ی ته‌واو دابه‌شده‌كرێت .
هاوكات، له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاند، بۆ ده‌ستپێكردنی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی سێ چاوه‌ڕوانی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كه‌ن، له‌ئێستاشدا بڕی 50%ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه .
سەرچاوەیەکیش لە گەنجینەکانى سلێمانى ( بەتۆڕى هەواڵى ژیان)ى راگەیاند، لە لایەن وەزارەتى دارایى و ئابوریى هەرێم ئاگادارکراونەتەوە، لیستى موچەى مانگى ئادار ئامادەنەکەن تا بە فەرمى لە لایەن ئەنجوومەنى وەزیرانەوە بریارى لەبارەوە دەدرێت.
رۆژی 21-6-2020 ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك بریاری له‌باره‌ی مووچه و ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانه‌وه ده‌ركرد، بڕیاریدا پله باڵاكان به‌رێژه‌ی 50%ی موچه‌كانیان، هه‌روه‌ها فه‌رمانبه‌رانیش به‌رێژه‌ی 21% له‌موچه‌كانیان ببڕدرێت .
|