پۆلیسی سلێمانی: پزیشکێک بە دەمانچە کۆتایی بە ژیانی هێنا

12/08/2020
فۆتۆ: 

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پزیشکێکی دیاری سلێمانی بە فیشەک لە ماڵەکەی خۆیدا کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە (تۆڕە هەواڵى ژیان)ى راگەیاند، لە گەرەکی تووی مەلیکی شارى سلێمانی پزیشکێکی مێشک و دەمار بە ناوى (ی.م)  تەمەن 52 ساڵ  لە ژوورەکەی خۆیدا لە ڕێگەی فیشەکەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

وتیشى، دوای گەیشتنی پۆلیسی بەڵگە و تاوان بە شوێنی ڕووداوەکە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە و تەرمى ناوبراویش  بۆ پزیشکی دادی گواستراوەتەوە.