پەروەردەی هەرێم: ئەمشەو ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 رادەگەیەنین

12/08/2020
ئەمشەو ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 رادەگەیەندرێت
فۆتۆ: ئەرشیڤ
هەولێر

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند،کاتژمێر 8:30 خولەکی ئەمشەو ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 رادەگەیەنن.

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر 8:30 خولەکی ئەمشەو، وەزیری پەروەردەی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی قۆناغی ۱۲ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانیەوە رادەگەیەنێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم لە هۆڵی مامۆستا سەعد لە هەولێر ئەنجامدەدرێت.