وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی راگەیاند

12/08/2020
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی راگەیاند
فۆتۆ: ئەرشیڤ
هەولێر

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی راگەیاند.

ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان ١٤٤ هەزار و ١٤٢ خوێندکار بەشداری تاقیکردنەوەکانیان کردووە و ١١ خوێندکار پلەی یەکەمیان هێناوە.

ئاشکراشیکرد، لە پارێزگای هەولێر ٥١ هەزار و ٤٥٣ خوێندکار، لە پارێزگای سلێمانی ٤٠ هەزار و ٤٠٥ خوێندکار و لە پارێزگای دهۆکیش ٤٢ هەزار و ٩٦٥ خوێندکار بەشداری تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢یان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە بەشەکانی زانستی، وێژەیی، خوێندنی ئیسلامی، ئاماده‌یی پیشه‌یی كشتوكاڵ، ئاماده‌یی پیشه‌یی گه‌شتوگوزار، ئاماده‌یی پیشه‌سازی و ئاماده‌یی بازرگانی 86 خوێندکار لە پلەکانی یەکەم، دوەم و سێیەم-یان بەدەستهێناوە و وەزارەت لەبەر دۆخی کۆرۆنا، ئەمساڵ ئاهەنگی خەڵاتکردنی سازنەکردوە، بەڵام بەمزوانە سەردانیان دەکەن و خەڵات دەکرێن.

لیستی یەکەمەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لەخوارەوە:

١ -ڤانیا شێركۆ حەسەن فه‌ره‌ج – هه‌ڵه‌بجه‌ - زانستی – كۆی گشتی نمره‌: ٧٠٠ تێكڕا: ١٠٠

٢ - له‌نیا فه‌لاح حه‌سه‌ن مه‌حموود – هه‌ڵه‌بجه‌ - زانستی - كۆی گشتی نمره‌: ٧٠٠ تێكڕا: ١٠٠

٣حه‌سه‌ن ئامانج بورهان محه‌مه‌ره‌شید - هه‌ولێر – زانستی - كۆی گشتی نمره‌: ٧٠٠تێكڕا: ١٠٠

٤ - ده‌ریا سلێمان عه‌لی تاهیر – دهۆك – زانستی - كۆی گشتی نمره‌: ٧٠٠ تێكڕا: ١٠٠

٥سارا به‌ردخان محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر – وێژه‌یی - كۆی گشتی نمره‌: ٦٩٠ تێكڕا: ٩٨.٥٧

٦ده‌رباز ئیسماعیل حوسێن عه‌لی – سلێمانی – وێژه‌یی - كۆی گشتی نمره‌: ٦٩٠ تێكڕا: ٩٨.٥٧

٧ - مینا زاهیر مسته‌فا خه‌لیل – سلێمانی – خوێندنی ئیسلامی - كۆی گشتی نمره‌: ٨٧٤ تێكڕا: ٩٧.١١

٨ - حه‌سیبه‌ جه‌مال عومه‌ر ره‌مه‌زان – هه‌ولێر – ئاماده‌یی پیشه‌یی كشتوكاڵ - كۆی گشتی نمره‌: ٨٢٧ تێكڕا: ٩١.٨٩

٩ - زه‌ینه‌ب عه‌بدولكه‌ریم ئه‌حمه‌د سه‌عید – سلێمانی - ئاماده‌یی پیشه‌یی گه‌شتوگوزار - كۆی گشتی نمره‌: ٧٦٠ تێكڕا: ٩٥

١٠ - میر ره‌حیم كه‌ریم حه‌مه‌ ساڵح – سلێمانی - ئاماده‌یی پیشه‌سازی - كۆی گشتی نمره‌: ٧٥٠ تێكڕا: ٩٣.75

١١ -  له‌نجه‌ هیدایه‌ت عه‌بدولره‌حمان عوسمان – سلێمانی - ئاماده‌یی بازرگانی - كۆی گشتی نمره‌: ٦٢٩ تێكڕا: ٨٩.٨٦.