نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوەوە

13/08/2020
فۆتۆ: 

بەهای نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا جارێكی دیكە رووی لە بەرزبوونەوە كرد و هەریەكە لە نەوتی برێنت و نەوتی ئەمریكی نرخەكەیان بەرزتربوویەوە.

بەگوێرەی بۆرسەی جیهانی، بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە بۆ هەر یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 45 دۆلار و 64 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە، لە کاتێکدا  دوێنێ لەم کاتەدا بە 44 دۆلار و 64سەنت فرۆشراوە .

بە گوێرەی نرخی بازاڕەكانی نەوت لە ئاستی جیهاندا بەرمیلێك نەوتی ئەمریكی كە دوێنێ بە 41 دۆلار و 37 سەنت مامەڵەی پێوە كرابوو ئەمڕۆ بەهاكەی بۆ 41 دۆلار و 55 سەنت بەرزبوەوە.

ماوەی زیاتر لە دوو مانگە بەهای نەوت دوای ئەو شكستەی كۆرۆنا روبەڕووی كردەوە رووی لە بەرزبوونەوە كردووە، بەتایبەتی لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی ئەمریكیدا بەشێوەیەكی خێرا بەرزبوونەوە بەخۆوە دەبینێت.