ته‌ندروستى سلێمانى داواى دابه‌شكردنى موچه‌ لە حکومەت ده‌كات

13/08/2020
فۆتۆ: 

لە چوارچێوەى راگەیاندنى پرۆژەى پاڵپشتی دارایی 50 خۆبەخش، بەڕێوەبەرى تەندروستى سلێمانى داواى لە حکومەت کرد، هەرچى زووە موچەى وەزارەتى تەندروستى دابەش بکات.

د. سەباح هەورامى، بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى رایگەیاند، رێکخراوی ( GIZ )ی ئەڵمانی پاڵپشتی دارایی 50 خۆبەخش دەکات بۆ ماوەى دوومانگ، بۆ زیاتر بەرەپێشبردنی کەرتی تەندروستی سلێمانی، بەهوان ئەو پرۆژەیە بەردەوامى هەبیت.

وتیشى، لە ڕووى داراییەوە نەخۆشخانەکان بە بارودخێکى خڕاپى دارایدا دەڕۆن، خزمەتگوزارى تەندروستى لە ئاستێکى خراپدایە، هاوکات داواشى لە حکومەت کرد هەرچى زووە موچەى وەزارەتى تەندروستى دابەشبکات، لیستى موچەکەیان پێشبخرێت و لە سیستمى موچە دەربهێندرێت.

لە رووى دۆخى کۆرۆناوە ئاماژەى بەوەکرد، بە بەراورد بەچەند رۆژى رابردوو سلێمانى لە دۆخێکى جێگیرى کۆرۆنادایە و نەخۆشخانەکان تواناى وەرگرتنى نەخۆشیان هەیە و ئامادەىییان تێدایە بۆ وەرگرتنى نەخۆى شار و شارۆچکەکانى دیکە و هاوکات رێژەیەکى باش لە پلازماى خەزنکراویان هەیە و توانراوە هاوکارى شوێنەکانى دیکەى پێبکەن.