فڕۆکەکانی تورکیا سنوری دهۆکیان بۆردومانکرد

13/08/2020
بۆردومانکردنی سنورەکانی دهۆک لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیا
فۆتۆ: ئەرشیڤ

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنورەکانی ناحیەی زاویتەیان لە پارێزگای دهۆک بۆردومانکرد.

پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان رایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی رەشانکێ-ی سەر بە ناحیەی زاویتەیان بۆردومانکردووە .

سەرچاوەیەک لە ناحیەی زاویتە بە تۆڕی هەواڵی ژیان-ی راگەیاند، چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکیان لە نزیک گوندی رەشانکێ کردووەتە ئامانج، کە هەشت کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری دهۆکەوە دوورە.

ئاشکراشیکرد، لە ئەنجامی ئەو هێرشە، سەرجەم سەرنشینانی ئەو ئۆتۆمبێلە کوژراون .

ئاماژەی بەوەشکرد، پێدەچێت ئۆتۆمبێلەکە هی گەریلاکانی پەکەکە بێت بەڵام بەهۆی ئەوەی شوێنەکە مەترسیدارە و کەس ناتوانرێت سەردانی بکات بۆیە تا ئێستاش زانیاری تەواو لەسەر بۆردومانەکە لەبەردەستدانییە.