وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سەردانی به‌یروتی کرد
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سەردانی به‌یروتی کرد
فۆتۆ: فۆتۆ: میدیای ئێران
بەیروت
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران درەنگانی شه‌وی رابردوو به‌سه‌ردانێك گه‌یشته به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان .
میدیاکانی ئێران بڵاویانكردو‌وەتەوە، شەوی رابردوو محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف سه‌ردانی بەندەری به‌یروتی كردووه، له‌و سه‌ردانه‌شدا ژماره‌یه‌ك دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسه باڵاكانی لوبنان ئه‌نجامده‌دات، نیگه‌رانی و هاوخه‌می وڵاته‌كه‌شی ده‌گه‌یه‌نێته گه‌ل و حكومه‌تی ئه‌و وڵاته.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له‌لایه‌ن شربل وه‌هبه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری لوبنانه‌وه پێشوازی له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كراوه .
چواری ئەم مانگە، تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەیروتی پایتەختی لوبنان روویدا و بەهۆیەوە 171 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە شەش هەزار کەسیش برینداربوون، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 40 كه‌سیش بێسه‌روشوێن بوون.
|