سلێمانی.. لەڕووداوێکی هاتووچۆدا شەش کەس بوونەقوربانی

14/08/2020
رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگای عەربەت - سلێمانی روویدا
فۆتۆ: فۆتۆ: هاتووچۆی سلێمانی
سلێمانی

لەئاکامی ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی عەربەت - سلێمانی دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چواری دیکەش بریندار بوون .

بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو ڕووداوێکی هاتووچۆ لەجۆری وەرگەڕان لەسەر ڕێگەی سلێمانی-عەربەت لەفەرعی گوندی خەراجیان ڕوویدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی ئەو رووداوە، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون .

بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی راشیگەیاند، هۆکاری ڕووداوەکە بۆ پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانی هاتووچۆ و تیژڕەوی دەگەڕێتەوە.