ڕێزان شێخ دلێر: پێدەچێت وایلێبێت له‌بری موچه به‌ڕه‌مزی بڕەپارهیهك دابه‌شبكه‌ن
ڕێزان شێخ دلێر په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق
فۆتۆ: ئەرشیڤ
بەغدا
په‌رله‌مانتارێکی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند، وایلێدێت نه‌ك ته‌نها چاره‌كه موچه، ڕه‌نگه له‌بری موچه به‌ڕه‌مزی پاره‌یه‌ك به‌سه‌ر هاوڵاتیانی کوردستاندا دابه‌شبكه‌ن.
سەبارەت بە راگەیندراوەکانی چەند رۆژی رابردووی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی، ڕێزان شێخ دلێر په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، هه‌م به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عیراق، هه‌ندێك ڕاستی تێدایه و هه‌م به‌شێكیش له‌قسه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم هیچ رێگەچارەیەکی دیکەی نیه و ده‌بێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق ڕێكبكه‌وێت.
دەشڵێت، وایلێدێت نه‌ك ته‌نها چاره‌كه موچه، ڕه‌نگه به ڕه‌مزی پاره‌یه‌ك به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌ش بكه‌ن له هه‌رێمی كوردستاندا له‌بری مووچه و ئەوەشی کە ناخۆشە، لە ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جوابێكی واقیعی نیه بۆ موچه‌خۆرانی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوان وه‌كو پەرلەمانتارانی کوردستان لە بەغدا هه‌موو فشارێكیان له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کردووە بۆ ئەوەی بەهەر شێوەیەک بێت، بگه‌نه ڕێكکه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ، به‌ڵام له كۆتایدا په‌رله‌مانتار و ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان، ده‌سه‌ڵاتی چاودێرییه، واته ده‌سه‌ڵاتێك نییه كه بتوانرێت ئیجباری هه‌م حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌م حكومه‌تی عێراق بكات، چونكه له كۆتاییدا ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتی جێبهجێكردنن.
ده‌رباره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانەی کە باس لهلامهركهزییهت ده‌كه‌ن كه موچه‌ی پارێزگای سلێمانی بخرێته‌وه سه‌ر به‌غداد ڕێزان شێخ دلێر رایگەیاند،"نه‌خێر من به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم و ئه‌وه‌ش ڕاست نییه".
وتیشی، سەرجەم هاوڵاتیانی هەرێم بێ جیاوازی وه‌كو یه‌ك پێویستیان به باری گوزه‌ران و داراییه و هیچ حیزبێكی سیاسی ناتوانێت به‌ته‌نها بڕیار بدات له‌سه‌رچاره‌نوسی كورد مادام حكومه‌ت هه‌یه.
|