شێوه‌كارێكی كورد به‌كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا
چیا نازم گلی شێوەکاری کورد بەکۆرۆنا گیانی لەدەستدا
فۆتۆ: ئەرشیڤ
سلێمانی
هونەرمەندی شێوەکار "چیا نازم گلی" خەڵکی چەمچەماڵ بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا .
دوو رۆژ پێشتر خوشكێكی به هه‌مان هۆكار گیانی له‌ده‌ستدا و نه‌یتوانی له مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی خوشكه‌كه‌ی به‌شدار بێت .
چیا نازم گلی له ماوه‌ی ژیانی هونه‌ری خۆیدا به‌شداریی چه‌ندین پیشانگه‌ی شێوه‌كاری و خۆشنووسی كردووه .
هه‌روه‌ها چه‌ندین پڕۆژه‌ی خێرخوازی له‌رێی كاره هونه‌رییه‌كانییه‌وه ئه‌نجامداوه، له‌وانه به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی تووشبووانی تالاسیما له مانگی ئایاری ئه‌مساڵدا ژماره‌یه‌ك تابڵۆی خۆی نمایشكردن بۆ فرۆشتن بۆ ئه‌وه‌ی به‌هاكه‌یان ببه‌خشێته تووشبووانی تالاسیما.
له دوایین پۆستی فه‌یسبووكیدا، كه دوو رۆژ به‌ر له ئێستا پۆستی كردبوو، په‌ژاره‌ی خۆی بۆ له‌ده‌ستدانی خوشكه‌كه‌ی به كۆرۆنا ده‌ربڕیبوو و نوسیبووی، "بەیارگیان تاکو ئەو رۆژەی مردی کرێچی بووی، ئێستا گەیشتیتە ماڵی خۆت، قوربانی خۆڵی سەرگۆڕی بێنازت بم، کە نەمتوانی بێمە سەرگۆڕەکەت، خوایە ئەو رووحە پاکەی ئامانەتی مەنزڵگه‌ی تۆبێ و بیپارێزی. به‌خوا بەئازارە ".
|