تەندروستی سلێمانی ئاماری ٢٤ کاتژمێری تووشبوون بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری ڕۆژانەی تووشبوون و گیان لەدەستدانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی ٦ کەس بە پەتاکە گیانیان لەدەستداوە.
لەڕاگەیەندراوێکدا تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە هەر چوار نەخۆشخانەکەی تایبەت بە تووشبوان و چارەسەرکردنی کۆرۆنا ١٥٦ نەخۆشیان تێدایە و هیچ کام لەو نەخۆشانە لەسەر ئامێری هەناسەدانی دەستکر نین.
ئاماژەی بەوەشکردووە لەو ژمارەیە تەنها ٣٠ نەخۆشیان لە یەکەی چاودێری وردن و ٢٥ نەخۆشیش بەهۆی باشبوونی تەندروستیان رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.
ئەوەش دوای ئەوە دێت لەوەتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان بڵاوبووەتەوە ٩ هەزار و ٧٥٦ کەس تووشی پەتاکە بوون و ٤٧٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
|