تورکیا پلانی هەیە کۆنترۆڵی بەرهەمهێنانی ئارد بکات لەعێراقدا

14/08/2020
یەکێک لە کۆگا گەورەکانی هەڵگرتی ئاردی تورکی
فۆتۆ: 

تورکیا پلانی هەیە لەڕێگەی یاریکردن بە ڕێنماییەکانی عێراق، کە دیاریکراوە بۆ بەرهەمی نیشتیمانی، لەهەوڵدایە بۆ کردنەوەی سێ کارگەی دروستکردنی ئارد لەهەرێمی کوردستان، بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی پرۆسەی بەرهەمهێنانی ئارد لەعێراقدا.

ماڵپەری "مەوازین نیوز" لە ڕاپۆرتێکدا کە لەزاری چەند سەرچاوەیەکی کوردییەوە بڵاویکردوەتەوە ئاماژە بەوە دەکەن "دەسەڵاتدارانی عێراق بڕیاریاندا بە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ئاردی تورکی، بەمەبەستی پارێزگاریکردن لەبەرهەمی ناوخۆیی، بەتایبەت عێراق مافی خۆژیاندنی لەبەرهەمی گەنم دەستەبەر کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بابەتە وای لە تورکیا کردووە کە ئارد هەناردەی عێراق بکات، لەڕێگەی یاریکردن بە ڕێنماییەکانی عێراق و کۆنترۆڵکردنی پرۆسەی بەرهەمی ئارد لەعێراق، بەشێوەیەک لەهەوڵدایە بۆ گواستنەوەی سێ کارگەی دروستکردنی ئارد لەوڵاتەکەیەوە بۆ هەرێمی کوردستان، کە توانای بەرهەمهێنانیان لەڕۆژێدا دەگاتە ١٠٠٠ "هەزار تۆن" بۆ هەر کارگەیەکی ئارد، ئەوەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئەو کارگانەی ئارد پێگەیەک دروست بکات لەبەرهەمهێنانی ئارد بۆسەرجەم پارێزگاکانی وڵات.

بە گوتەی ئەو سەرچاوانە "ئەو کارگانەی بەرهەمهێنانی ئارد لەلایەن حکومەتی عێراقەوە مۆڵەت نەدراون و ئەوەش فێڵێکی تورکیایە بۆ کۆنترۆڵکردنی قوتی گەلی عێراق و بەردەوامبوون لەسەر فڕۆشتنی ئارد لەبازاڕەکانی عێراقدا، بەوەی گوایە بەرهەمێکی نیشتیمانییە و لە کارگەی بەرهەمهێنانی ئاردی نیشتیمانی بەرهەمهاتووە، نەکە لە کارگەکانی تورکیا".

بەگوتەی ئەو سەرچاوانە، کارگە مۆڵەتپێدراوەکانی بەرهەمهێنانی ئارد لە عێراق، توانای ئەوەیان هەیە بەڕێژەی لە٨٠٠% لە پێداویستییەکانی عێراق لە مادەی ئارد بەرهەم بهێنن، کە گونجاوە لەگەڵ ئەو تایبەتمەندییەی دەزگاکانی چاودێری و پشکنین و کۆنترۆڵی جۆری عێراق پەسەندی کردووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، بنیاتنانی ئەو کارگانەی بەرهەمهێنانی ئارد، بەمەبەستی تاقیکردنەوەی هەڵوێستی حکومەتی عێراقە و دیاریشە کە هەر وا بە ساکاری تێناپەڕێت، بێ ناڕەزایی و نیگەرانی حکومەتی عێراق و گرتنەبەری هەنگاوی هاوشێوە لەبەرامبەر ئەوکۆمپانیا تورکیانەی کە لەبواری پیشەسازی خۆراک و بیناسازی کاردەکەن بۆ بنیاتنانی ئەوکارگانە.

ئاماند لەو هەوڵەی تورکیا لەناوبردنی تەواوەتی پیشەسازییە عێراق و دەیەوێت دەوڵەتەکە ببێتە بارمتەی وڵاتانی هاوسێ، بۆیە پێویستە لەسەر حکومەتی عێراق دەستوەردانی خێرا بکات و ئەو پێشێلکارییە رەهایەی یاسای عێراقی ڕابگرێت، کە مەبەستی شکستپێهێنانی هەوڵەکانی حکومەتی عێراقە، کە بەردەوام دەیدات بۆ ڕزگارکردنی بەرهەمی نیشتیمانی و پشتیوانیکردنی کەرتی تایبەت لەناوخۆدا.

بازرگانە عێراقییەکان دەڵێن "تورکیا دەیەوێت لەڕێگەی کردنەوەی ئەو کارگانەی ئاردەوە، یاری بکات بە ڕێنماییەکان و وای دەربخات، کە گوایە کارگەکان لەعێراقدا کاردەکەن و ملکەچی مەرج و رێنماییەکانی عێراقە، وەک بەرهەمێکی نیشتیمانی".

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئەو بازرگانە عێراقیانە داوایان لەحکومەتی وڵاتەکەیان کردووە، ئەو هەوڵانەی تورکیا بۆ دامەزراندنی کارگەی دروستکردنی ئارد لە پارێزگاکانی باکور ڕاببگرێت و هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستناندا بکات، بۆ ڕاگرتنی ئەو پەلهاویشتنەی تورکیا بۆ ناو ئابوری عێراق و رێگریکردن لە هەوڵەکانی تورکیا بۆ کۆنترۆڵکردنی پرۆسەی بەرهەمهێنانی ئارد، بە تایبەت ئاردی سفر، کە تورکیا هەوڵ دەدات پارێزگاکانی عێراق پشت بە کارگەکانی ببەستن.

لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بازرگانە عێراقییەکان داوایەکیان بۆ سەرۆک وەزیران و دەستەی ڕاوێژکارەکانی لە ئەنجومەنی وەزیران بەرزکردووەتەوە، بۆ ڕاگرتنی ئەو هەوڵ ئاراستەی کارکردنانەی تورکیا، و رێگریکردن لە بوونی لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان و وەستاندنی دەستوەردانەی تورکیا لە ئابوری عێراق، کە بووەتە هۆی زیانێکی گەورە بە بازرگانە عێراقییەکان.