زاخۆ.. تەرمی پیاوێک لە ئاودا دۆزرایەوە
ئەمڕۆ تەرمی گەنجێکیان لەلایەن ھاوڵاتیانی زاخۆ و تیمەکانی بەرگری شارستانی قەزاکە لەئاوی ڕوبارێکدا دوزرایەوە .
بێوار عبدولعەزیز، بەرپرسی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی دھۆک بو توڕی ھەواڵی ژیان ڕاگەیاند " ئەمڕو کاتژمێر ٧ ئێوارەی تەرمی پیاوێک بە مردووی لە ڕوباری زاخودا لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی و ھاوڵاتیانەوە دەرھێنراوەتەوە و تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی زاخۆ کراوە .
لەلایەکی ترەوە ئەمیر علی بەرپرسی راگەیاندنی تەندورستی زاخۆ بە توڕی ھەواڵی ژیان وت " کاتژمێر ٧:١٥ خولەک ئاگادارکراین لە خابوری زاخودا تەرمی گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی ( أ ) ، دوزرایەوە رەوانەی پزیشکی دادی زاخۆمان کردووە ، دواتر بۆ پشتراستبونەوەی لە هۆکاری مردنەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی پارێزگای دھۆکیان کردووە ".
تا ئێستا نازانڕێت ئەم پیاوە دانیشتوی ناوخۆیی هەرێمی کوردستانە ، یا دەرەوەی کوردستان .
لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە قەزای زاخۆ پێنج كەس بە خنکان گیانیان لەدەستداوە و تەرمی دوو كەسیان تا ئێستا نەدۆزراونەتەوە .
|